Kurdistan Press - دوو بەرپرسی دوو گەورەترین وڵاتانی جیھان سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن. دوو بەرپرسی دوو گەورەترین وڵاتانی جیھان سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو بەرپرسی دوو گەورەترین وڵاتانی جیھان سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

 

لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدایه‌ و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات. 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (7ـی ئادار/مارسی 2023)، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته‌ به‌غدا و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئانالینا بێربوك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌. 

لۆید جەیمس ئۆستن، رۆژی 22ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 20221 بووه‌ته‌ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا. پێشتر پۆستی دوانزەهەمین فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکای بەدەستهێناوە، یەکەمین ئەمه‌ریکی ئەفریقییە کە ئەم پۆستەی (وه‌زیری به‌رگریی) بەدەستەوەیە . ئۆستن وەک جێگری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا کاری کردووە و پێش ئەوەش دوایین فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا بووە لە عێراق و لەژێر فەرماندەیی ئەودا ئۆپەراسیۆنی (نیو داون) ئەنجامدرا، کە تا 15ی كانوونی دووه‌می 2011 بەردەوام بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا