Kurdistan Press - شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرلینە. شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرلینە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرلینە.

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرلینن بەمەبەستی بەشداریکردن لە کوڕبەندی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەڵمانیا- کوردستان.

ئەمرۆ هەینى 03ـی 03ـی 2023، کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێـنان و جێگرى پارێزگارى دهۆک و ژمارەیەکی دیکە لە خاوەنکار و یەکێتی وەبەرھێنەران و ژوورە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە چوارچێوەى کارەکانى یەکەمین کۆڕبەندی ئەڵمانیا - کوردستان، کە بە مەبەستى بە هێزکردنی پەیوەندی نێوان کۆمپانیا و وەبەرهێنەر و کارساز و بازرگانانی ئەڵمانیا و هەرێمى کوردستان سازکراوە، لەگەڵ ژوورى بازرگانى ئەڵمانیا کۆبوونەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: لەژێر ڕۆشنایی فەرمان و ڕاسپاردەکانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و یاسا بەرکارەکانی وەبەرھێنان و لەپێناو  سوودوەرگرتن لە پێکەوەکارکرنى وەبەرهێنان لە بوارەکانی (کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشت و گوزار، ئاوەدانکردنەوە) گفتوگۆ لەبارەى بەهێزترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەڵمانیا کرا.

ڕاشیگەیاند: لە تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تیشکخرایەسەر بەهێزکردنی زیاتر پەیوەندى  نێوان کۆمپانیا، وەبەرهێنەر، کارساز و بازرگانەکانی هەردوولا، لەوبارەیەشەوە شاندى هەرێمى کوردستان تەئکیدیان لە پێشکەشکردنى ھەموو ئاسانکارییەک کردەوە بۆ وەبەرھێنەرانی ئەڵمانیا کە بیانەوێت کاری وەبەرھـێنان لە هەرێمى کوردستان ئەنجام بدەن.

جێگەى باسە، کوڕبەندی ئابووری و وەبەرهێنانی ئەڵمانیا- کوردستان کە پڕۆژەی کۆمەڵەی دوستایەتی کورد و ئەڵمانیایە بە هاوبەشی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، لە 2 و 3ـى ئەم مانگەوە سازکراوە، مەبەست لێی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانى نێوان کۆمپانیا و وەبەرهێنەر و کارساز و بازرگانەکانی هەردوولایە، وابڕیاریشە ئەم پڕۆژەیە ببێتە نەریتێکی ساڵانە لەنێوان بەرلین و هەولێر و پاش کۆڕبەندی یەکەمینی بەرلین، کوڕبەندی یەکەمینی هەولێریش هەر ئەمساڵ ساز بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا