مەسرور بارزانی خەمباری خۆی بۆ هاوڵاتییان و قوربانیانی تراژیدیاکەی یۆنان دەربڕی، کە بەهۆی پێکدادانی شەمەندەفەر لەباکوری یۆنان قوربانی زۆری لێکەوتەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا رایگەیاند: خەمباربووم لەو تراژیدیایەی ئەم دواییەی کە لە نزیک لاریسا لە یۆنان ڕوویدا.
بیرکردنەوەکانم لەگەڵ قوربانییەکان و خێزانەکانیاندایە و هیوای خێرا و چاکبوونەوەیەکی تەواو بۆ بریندارەکان دەخوازم.
بەپێی زانیارییەکان تاکو ئێستا زیاتر لە ٤٣ کەس بەهۆی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە گیانیان لەدەست داوە.
وەڵام بدەوه