Kurdistan Press - سەرۆکی ئۆکرانیا تووشی نەخۆشی بووە. سەرۆکی ئۆکرانیا تووشی نەخۆشی بووە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی ئۆکرانیا تووشی نەخۆشی بووە.

‎ڤلۆدیمێر زیلینسكی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا كە لە چوارچێوەی فیلمێكی دۆكیۆمینتاری بە ناوی"یه‌ك ساڵ" بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، رای دەگەیەنێت كە یەك ساڵی جەنگی وڵاتەكەی لەگەڵ رووسیا، كاریگەریی زۆری لەسەر دروست كردووە و كێشی دابەزیوە و تووشی نەخۆشیشی كردووە.

‎دیمیتری كۆمارۆڤ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ئۆكراینییه‌یه‌ كه‌ دۆكیۆمێنتارییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌، ئاماژە بە ئەوە دەكات كە لە كاتی چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا پاسەوانەكان داوایان كردووە رووناكییەكی كەم بەكار بهێنێت و رووناكیی شوێنەكەشیان زۆر كز كردووە و ستافی تەكنیكیی دۆكیۆمێنتارییەكە نەیانتوانیوە وەكوو پێویست رووناكی بەكاربێنن.

‎سەرۆكی ئۆكراینا بە رۆژنامەنووسەكەی راگەیاندووە كە تووشی نەخۆشیی لەدەستدانی بەشێك لە بینایی بووە و ئێستا چاوەكانی كز بوونە و بۆ خوێندنەوە چاویلكە بەكاردەهێنێت و گرفتی بۆ دروست كردووە.

‎ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە هۆكاری نەخۆشییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كاركردنی زۆر لە ئۆفیسەكەی لەگەڵ ستافەكەی كە بە درێژایی كاتەكان رووناكییەكی كەم لە شوێنەكە بەكار دەهێنن هەروەها هۆكارێكی دیكەش شەونخونییەتی لە ماوەی ئەم ساڵەی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه