Kurdistan Press - پێویسته‌ ئه‌وروپا به‌ یاسای مافی په‌نابه‌رێتیدا بچێته‌وه‌. پێویسته‌ ئه‌وروپا به‌ یاسای مافی په‌نابه‌رێتیدا بچێته‌وه‌. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێویسته‌ ئه‌وروپا به‌ یاسای مافی په‌نابه‌رێتیدا بچێته‌وه‌.

‎دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ناراوه‌کانی ناوچەی کالابریا لە باشووری ئیتاڵیا، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران نقوم بوو و بەهۆیەوە لانیكه‌م 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ ئه‌وروپا به‌ یاسای مافی په‌نابه‌رێتیدا بچێته‌وه‌.

‎ئۆسۆلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا، داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كات.

‎بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ( 26ی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، له ‌نزیك كه‌ناره‌وه‌كانی شاری كرۆتۆن له‌ ناوچه‌ی كالابریا له‌ باشووری ئیتاڵیا، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران نقووم بوو.

‎ئاماژە بەوەشدرا، لانیكه‌م 30 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

‎میدیاکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن، لەسەر یەختەکە 150 بۆ 250 کۆچبەر هەبوون و تا ئێستا نزیکەی 40 کەسیان رزگارکراون.

‎هاوكات ئاژانسی  "ئەنسا"ی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كۆچه‌به‌رانه‌ی له ‌یەختەکە نقوم بوون دەگاتە ‌30 كه‌س، ئاماژەی بەوەشدا، کە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان به‌دوای كۆچبه‌ره‌كان هێشتا بەردەوامه‌، بەڵام شەپۆلە ئاوییه‌كان رێگرن لە کاری تیمەکانی فریاگوزاری.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه