Kurdistan Press - خاکی تورکیا جوڵەی کردووە خاکی تورکیا جوڵەی کردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خاکی تورکیا جوڵەی کردووە

بەشێک لە زانایانی بوومەلەرزەناسی بڵاویانکردەوە، بوومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا بووەتە هۆی ئەوەی ئەو وڵاتە سێ مەتر لە ئەوروپا نزیکبێتەوە.

لەو بارەیەوە د. ماتیو کاپوچی، زانای بواری جیۆلۆی ئیتاڵی رایگەیاند، لەسەریەک خزانی چینە بەردەکانی خوارەوەی زەوی بەهۆی بومەلەرزەکەوە وایکردووە، تورکیا سێ مەتر لەسەر دەریای ئیجە لە ئەوروپا نزیکببێتەوە.

دکتۆر ماتیو کاپوچی ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی لەبەردەستیانە هەڵسەنگاندنی سەرەتاییە و رەنگە لەداهاتوودا رێژەی نزیکبوونەوەی تورکیا لە ئەوروپا بەهۆی بومەلەرزەکەوە بگاتە شەش مەتر.

د. کارلۆ دۆگلۆنی، زانای بومەلەرزەناسی ئیتاڵی لەبارەی بوومەلەرزەکەوە راگەیاند، لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیە دەکرا خاکی تورکیا پێنج تا شەش مەتر جوڵە بکات.

دکتۆر بۆب هۆڵدسوۆرس، مامۆستای جیۆلۆجی لە زانکۆی دورهام لە بەریتانیا، باسی لەوەکرد، رەنگە بڕی جوڵەی پلێتەکان تەواو لۆژیکی بێت بە لەبەرچاوگرتنی بەهێزی بوومەلەرزەکە.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌، (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7.8 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی دیاربه‌كر، مه‌ڕه‌ش، ئادیامان (سه‌مه‌سور)، دیلۆك، روحا، مه‌له‌تییا و كێلیس له‌ باكووری كوردستان و پارێزگاكانی هاتای، ئادانه‌، ئوسمانییه‌ و ئه‌سكه‌ندرۆن له‌ توركیا هه‌ژاند.

چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ پارێزگای مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستان بوو، هه‌ر بۆیه‌ ژماره‌ی زۆرینه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌و پارێزگایه‌ تۆماركراون، هاوکات بوومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر چەند پارێزگایەکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا هەبوو، کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری خانوو و باڵەخانە داڕمان و لەوێش قوربانی لێکەوتەوە.

دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزەیە چه‌ندین پاشله‌رزه‌ی دیكه‌ی به‌هێز به‌ پله‌كانی 5.8، 6.2 و 6.4  روویاندا.

بە گوێرەی دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکە لە ناوچەکەدا، ژمارەی گیانلەدەستدان نۆ هەزار و 500 کەسی تێپەڕاندووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه