دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات...
بڕیاره وایه ڕۆژى دووشه‌ممه(سێرگى لاڤرۆڤ) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا به‌سه‌ردانێك بگاته به‌غداو له‌گه‌ڵ (محه‌مه‌د شیاع سودانى) سه‌رۆك وه‌زیران‌و (له‌تیف ڕه‌شید) سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆببێته‌وه.
دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى عێراق،(سێرگى لاڤرۆڤ) به‌فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌م سه‌ردانه‌ى لاڤرۆڤ ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا دووه‌م سه‌ردانى ناوبراوه بۆ هه‌رێمى كوردستان،ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى چوار ساڵ به‌ر له ئێستا و له ئێواره‌ی ڕۆژى 7ى 10ى 2019 گه‌یشته هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستان‌و له‌لایه‌ن مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێكرا.
وەڵام بدەوه