ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بە توندی ڕەخنەی لە ناردنی تانك بۆ ئۆكراینا گرت و رای گەیاند سەرەتا تانك بۆ ئۆكراینا دەنێرن و دواتریش چەكی ئەتۆمی.
ترەمپ لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "Truth Social" نووسیویەتی: سەرەتا تانكەكان دەنێرن و دواتریش چەكی ئەتۆمی."
هەروەها دەڵێ: "هەر ئێستا ئەو شەڕە شێتانەیە ڕابگرن، ئەمە كارێكی ئاسانە ئەگەر بتانەوێت."
سەرۆكی پێشووی ئەمریكا هۆشداریشی داوە كە ئەم شەڕە نزیكە بگۆڕێت بۆ شەڕی سێیەمی جیهان.
دووپاتیشی كردووەتەوە كە ئەگەر ئەو لە پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا مابوایە، بە هیچ شێوەیەك ڕێگەی بە دەستپێكردنی ئەو شەڕە نەدەدا.
وەڵام بدەوه