Kurdistan Press - مەسرور بارزانی پێشهاتەکانی کوردستان لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا تاوتوێ دەکات. مەسرور بارزانی پێشهاتەکانی کوردستان لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا تاوتوێ دەکات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی پێشهاتەکانی کوردستان لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا تاوتوێ دەکات.

سەرۆکی حکومەت پێشهاتەکانی کوردستان لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا تاوتوێ دەکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کرد بەناوونیشانی ( بەهێزکردنەوەی پیشەسازی ئەوروپا) کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئەلیکساندەر دیکروو ڕێکخرابوو

لەو کۆبوونەوە تایبەتەدا کە شای بەلجیکا فیلیپ و شاژن ماتیلدا و چەندین بەرپرسی باڵای بەلجیکی و ئەوروپایی بەشداربوون، سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا و بەرپرسانی دیکەی بەشداربوو لەم بۆنە تایبەتەدا ، باسی لە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم کرد بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه