Kurdistan Press - ئەمریکا واز لە ئێران ناهێنێت ئەمریکا واز لە ئێران ناهێنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا واز لە ئێران ناهێنێت

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن بەتەواوی ئابووریی ئێران دەخنکێنێت و ڕێگری لە هەر جووڵەیەکی نەوتی ئەو وڵاتە دەکات، هاوکات پێشبینی دەکات لە دوای کۆتاییهاتنی قەیرانی ئێران، بەهۆی زۆریی خستنەڕووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 40 یان 50 دۆلار داببەزێت
ئەمڕۆ هەینی، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی تاران ڕایگەیاند: "دەمانەوێت ئەم دۆخەی ئێران کۆتایی پێبێت، ٤٧ ساڵە ئەم دەسەڵاتە هەیە و ئیتر جیهان لێیان بێزار بووە، گەلی ئێران خەڵکێکی مەزنن بەڵام دەسەڵاتدارەکانیان تێکیان داوە، بۆیە یاخود دەبێت دەسەڵاتەکە لە ناوخۆوە بگۆڕدرێت، یان خەڵکەکە دێنە دەست
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، هەنگاوەکانیان بۆ خنکاندنی ئابووریی ئێران دەست پێدەکات و وتی: "ئەوان نەوتیان بەرەو چین ناردووە، بەڵام چاوەڕێ بکەن لە ڕۆژی سێشەممەوە لەسەر ئەو بابەتە کاردانەوە و هەنگاوی کرداری دەبینن، دەگەینە دۆخێک کە ئەوان هیچ شتێکیان بۆ نایەتە ژوورەوە و هیچ شتێکیش ناتوانن ببەنە دەرەوە
سەبارەت بە داهاتووی بازاڕی نەوت و لێکەوتەکانی جەنگ، بێسێنت ڕوونیکردەوە، ئەمریکا قۆناغی ململانێ لەگەڵ ئێران تێدەپەڕێنێت و چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەم قەیرانە، نەوتێکی زۆر بخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە، بە جۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بۆ 50 یان 40 دۆلار داببەزێت
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بێسێنت بەراوردی ئابووریی ئەمریکای بە وڵاتانی دیکە کرد و ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کەنەدا زیاتر لە 40 هەزار هەلی کاری لەدەستداوە، ئەمریکا ئامارێکی بێوێنەی لە ڕەخساندنی هەلی کاردا تۆمار کردووە. ڕەخنەشی لە ڕێکارە یاساییەکانی ئەوروپا و ئەو وڵاتانە گرت کە لەسەر حیسابی تەندروستیی ئابووریی هاووڵاتییانیان، بوونەتە قوربانیی پرسی کەشوهەوا
هاوکات، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی دامەزراوە دارایییە نێودەوڵەتییەکان کرد و جەختی کردەوە: "دامەزراوە دارایییەکان بە ڕێگەیەکی سەخت و بە ئازار تێدەگەن کە ئێمە تا چەند لە جێبەجێکردنی 'ئۆپەراسیۆنی پەراوێزخستنی ئابووری'دا ڕژد و پێداگرین، ئەگەر دەستبەرداری هاوکاریکردنی ئێران نەبن، سزای بانکیی زیاتر دەسەپێنین
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، هۆشداری دا بەو بانک و لایەنانەی ئاسانکاری بۆ مامەڵە دارایییەکانی تاران دەکەن و ڕایگەیاند: "ئێمە باش دەزانین ئێوە کێن و لە کوێن؛ لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری ڕێکاری توند، تا ئەو کاتەی سەری ماری ئێرانی بەتەواوی دەنێژین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا