Kurdistan Press - شەڕ بەرەو قۆناغێکی وێرانکەر دەچێت شەڕ بەرەو قۆناغێکی وێرانکەر دەچێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەڕ بەرەو قۆناغێکی وێرانکەر دەچێت

ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تاوتوێی چەند بژاردەیەکی توند دەکات بۆ پەرەپێدانی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران، بە مەبەستی ناچارکردنی تاران بۆ قبوڵکردنی مەرجەکانی واشنتن، بۆیەش پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فەرمانێك دەربكات. بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلی بۆ ئەکسیۆس ئاشکرایان کردووە، یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی ئەمریکا بریتییە لە لێدانی ڕاستەوخۆی دامەزراوەکانی ژێرخانی ئێران، بەتایبەتی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە، هاوکات بۆردوومانکردنی پێگەی ژێرزەمینیی نهێنی لە ناوچەی شاخی "پیکاکس" ناسراو بە 'کۆڵێنگ' کە گومان دەکرێت دامەزراوەیەکی نوێی ئەتۆمی یان سەربازیی بێت لە قۆناغی دروستکردندا. بەگوتەی ئەو بەرپرسانە، هەرچەندە هێشتا ترەمپ بڕیاری کۆتایی نەداوە، بەڵام ئامادەیە شەڕەکە بەرەو قۆناغێکی زۆر وێرانکەرتر ببات، بە ئامانجی زیانگەیاندن بە ئێران کە ناچار بێت گەرووی هورمز بکاتەوە و داواکارییەکان قبوڵ بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا