ڕۆژنامەی "ستارز ئەند سترایپس"ـی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کەشتی هێرشبەری ئاویی-وشکانیی (یو ئێس ئێس بۆکسەر)ی ئەمریکی، کە هێزێکی مارینزی لەسەرە، گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمەش وەک بەشێک لە بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازیی واشنتن لە ناوچەکە، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران.
بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەم کەشتییە دەچێتە پاڵ هێزێکی گەورەی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکە کە پێکهاتووە لە دوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگر، زیاتر لە ١٥ وێرانکەر و چەندین کەشتیی جەنگیی دیکە، کە ئەمەش بە یەکێک لە گەورەترین پرۆسەکانی بڵاوەپێکردنی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا دادەنرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ساڵانی ڕابردوودا.
ناردنی ئەم هێزە سەربازییە لە کاتێکدایە کە قەتەر میوانداری خولێکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات، لە هەمان کاتیشدا واشنتن پارێزگاری لە ئامادەییەکی چڕی سەربازی دەکات لە کەنداودا، بەهۆی بەردەوامیی گرژییەکان لە گەرووی هورمز.
ڕۆژنامەی ستارز ئەند سترایپس، کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لە دەرەوەی وڵات دەردەچێت، ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم بڵاوەپێکردنە ڕەنگدانەوەی ستراتیژیی ئەمریکایە کە هەردوو ڕێڕەوی دیپلۆماسی و بەهێزکردنی بەرپەرچدانەوەی سەربازیی پێکەوە گرێداوە، هەروەها بە کراوەیی هێشتنەوەی بژاردەکانی جووڵەکردن لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان یان هەڵکشانی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه