پیت هیگسێس، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕووی سەربازییەوە تەواو ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران، ئەگەر دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران بۆ لابردنی کۆسپەکانی بەردەم ڕێککەوتن سەرکەوتوو نەبن.
گرنگترین خاڵەکانی گوتارەکەی وەزیری بەرگری ئەمریکا:
ئامادەیی بۆ بژاردەی سەربازی: لە میانی بەشدارییکردنی لە کۆڕبەندی "دیالۆگی شانگریلا" لە سەنگافورە، هیگسێس جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی توانای تەواوی هەیە لە کاتی پێویستدا هێرشە سەربازییەکان دەستپێبکاتەوە.
هێزی چەکداریی ئەمریکا: ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا خاوەنی کۆگایەکی یەکجار گەورەی چەک و تەقەمەنییە لە ناوچەکە و جیهاندا، ئەمەش هێزێکی لەڕادەبەدری پێداوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک.
سەرنجی واشنتن بۆ ئاسیا: وەزیری بەرگری ڕوونی کردەوە کە سەرەڕای تێوەگلانی ئەمریکا لە ململانێکان لەگەڵ ئێران، بەڵام واشنتن پشتی لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن نەکردووە و پێگەی خۆی دەپارێزێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه