ئەمڕۆ چوارشەممە 7/27 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد عەبدولرەحمان تورکۆ وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهيزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سووریا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەتایبەتی پەروەردە و خوێندندا کردەوە.
وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزاری پەنابەری سووری لە ساڵانی ڕابردوودا. ئاماژەشی بە هەنگاوەکانی حکومەتی سووریا دا بۆ گرنگیدان بە خوێندن بە زمانی کوردی لە سووریا .
سەرۆکی حکومەت ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو هاوکاریی و هاوئاهەنگییەک لەگەڵ حکومەتی سووریا و پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی .


وەڵام بدەوه