ئەمریکا و ئێران نێزیکبوونەتەوە لە بەدەستهێنانی گەورەترین دەستکەوتی دیپلۆماسی و گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی. بەپێی سەرچاوەکانی "ڕۆیتەرز"، ئەم لێکگەیشتنە ماوەی 60 ڕۆژ بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ دیاری دەکات بە مەبەستی تاوتێکردنی مەلەفی ئەتۆمی و سزاکان.
خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنە سەرەتاییەکە:
کردنەوەی دەروازەکان: لە هەنگاوی یەکەمدا گەرووی هورمز دەکرێتەوە و لە ماوەی 30 ڕۆژدا مینە دەریاییەکان لادەبرێن.
لابردنی گەمارۆکان: گەمارۆی دەریایی ئەمریکا لەسەر بەندەرەکانی ئێران و کۆتوبەندەکانی سەر فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە هەڵدەگیرێن.
بڕیاری کۆتایی: چارەنووسی ڕێککەوتنەکە لە چاوەڕوانی ڕەزامەندی کۆتایی دۆناڵد ترەمپدایە، لایەنی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە هێشتا گفتوگۆ لەسەر تێکستی کۆتایی بەردەوامە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه