دەقی هەواڵ:
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەکسیۆس کە لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دۆناڵد ترەمپەوە بڵاوکراوەتەوە، فشارەکان بۆ سەر تاران ڕووی لە زیادبوونە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز وەک هێڵی سوور دەبینرێت و دەکرێت ببێتە سەرەتایەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا مۆڵەتی تەواویان پێدراوە بۆ تێکشکاندنی هەر مووشەک، درۆن، یان بەلەمێکی خێرای ئێرانی کە مەترسی بۆ سەر هێزەکانیان یان بەرژەوەندییەکانیان دروست بکات


وەڵام بدەوه