Kurdistan Press - زەنگی شەڕ لێیدرا زەنگی شەڕ لێیدرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زەنگی شەڕ لێیدرا

ئەمڕۆ هەینی یەکی ئایاری 2026، ڕیچارد بلومێنتاڵ سیناتۆری دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، دووپاتی کردەوە کە ئەگەری هێرشێکی سەربازیی بەپەلە بۆ سەر ئێران زۆر بەهێزە، ئەوەش بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لە چەند ڕاپۆرتێکی میدیاییەوە وەریگرتوون.
بلومێنتاڵ لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی (سی ئێن ئێن)ـی ئەمەریکی ڕای گەیاند، لێدانی سەربازی وەک هەنگاوێکی چاوەڕوانکراو ئەگەرێکی زۆر بەهێزە. ئاماژەی بەوەش دا، نابێت ئەم بابەتە ببێتە مایەی سەرسڕمانی هیچ کەسێک، چونکە ئەو سەرکردە سەربازییانەی پێوەندییان بەم هەوڵەوە هەیە، لە مێژە تاوتوێی ئەمەیان کردووە.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئەو سیناتۆرە گوتی، ئەم بابەتە زۆر جێی نیگەرانییە، چونکە لەوانەیە گیانی گەلی ئەمەریکا بخاتە مەترسییەوە و ئەگەری هەیە زیانێکی زۆری مرۆیی لێ بکەوێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر لەمڕۆدا بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، ڕای گەیاند کە ئەو ئاگربەستەی لە مانگی نیسانەوە لەگەڵ ئێران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کۆتایی بە کردەوە سەربازییەکانی نێوان هەردوو لایەن هێناوە، ئەوەش کاتێک پێوەندی بە یاسای دەسەڵاتەکانی شەڕەوە هەبێت. جێی باسە شەڕ لەگەڵ ئێران بە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل و ئەمەریکا لە 28ی شوبات دەستی پێ کردبوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا