دەقی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ:
ئێران، کە بە تووندی لێیدراوە، داوای لێبوردنی کردووە و خۆی رادەستی دراوسێیەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، و بەڵێنی داوە کە چیتر تەقەیان لێ نەکات. ئەم بەڵێنە تەنیا بەهۆی هێرشە بێوچانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دراوە. ئەوان دەیانویست دەست بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرن و حوکمی بکەن. ئەمە یەکەمجارە لە ماوەی هەزاران ساڵدا، ئێران بەرامبەر بە وڵاتانی دەوروبەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدۆڕێت. ئەوان وتوویانە: "سوپاس سەرۆک ترەمپ." منیش وتوومە: "شایەنی نییە!" ئێران چیتر "شەڕانگێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" نییە، بەڵکو لە جیاتی ئەوە، ئەوان "دۆڕاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"ن، و بۆ چەندین دەیەی داهاتوو هەروا دەمێننەوە تا ئەو کاتەی خۆیان ڕادەست دەکەن یان، کە ئەوەیان ئەگەری زیاترە، بە تەواوی هەڵدەوەشێنەوە!
ئەمڕۆ لێدانێکی زۆر توند لە ئێران دەدرێت! بەهۆی ڕەفتارە خراپەکانی ئێرانەوە، ئەو ناوچانە و ئەو کۆمەڵە خەڵکانەی کە تا ئەم ساتەوەختە وەک ئامانج هەژمار نەکرابوون، ئێستا بە جدی لەژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ لەناوبردنی تەواوەتی و مەرگی مسۆگەر.


وەڵام بدەوه