لە شەممەی رابردووەوە هەڵمەتی سەربازیی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەی ئێران بەردەوامە، تا ئێستە زیانێكی زۆر گەورە بە ئێران كەوتووە و شەڕ بەردەوامە، رۆژنامەیەكی ئەمەریكی ئاشكرای كرد كە هەواڵگریی ئێران ناراستەوخۆ پێوەندی بە هەواڵگریی ئەمەریكا كردووە و داوای تاوتوێكردنی مەرجەكانی كۆتهێنانیان بە شەڕەكە كردووە.
رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئەمەریكی لە ژمارەیەك بەرپرسی ئاگەداری گواستەوە كە سەرەڕای رەتكردنەوەی دانوستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە لایەن سەركردەكانی ئێستەی ئێران بەهۆی هێرشەكانی دوایی بۆ سەر وڵاتەكەیان، بەڵام دوای تەنیا رۆژێك لە هەڵگیرسانی شەڕ كارمەندانی هەواڵگریی ئێران ناراستەوخۆ پێوەندییان بە ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمەریكا "سی ئای ئەی" كردووە و داوای گفتوگۆكردنی مەرجەكانی كۆتهاهێنان بە شەڕەكەیان كردووە.
رۆژنامەكە زیاتر گوتی، بەرپرسانی ئەمەریكا گومانیان هەیە بەوەی لەسەر ئاستێكی نزیك هەریەك لە ئێران و ئیدارەی ترەمپ ئامادە بن بۆ باسكردنی ئەو بابەتە، واتە وەستانی شەڕ كە چەند رۆژێكە دەستی پێ كراوە، رۆژنامەكە لە چەند بەرپرسێكی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتێكی رۆژئاوا گواستەوە، ئیسرائیل كە هەوڵی گەیاندنی گەورەترین زیان بە توانای سەربازی ئێران دەدات رەنگە تا رووخانی حكوومەتەكەی، هانی واشنتنی داوە بۆ پشتگوێخستنی ئەو پێوەندییەی ئێران.


وەڵام بدەوه