KurdistanPress...

CLOSE

هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر ئێران گۆڕا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هەڵوێستی ئەمەریکا بەرامبەر دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران "واقیعیتر" بووە. وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتۆن و دۆسیەی ئەتۆمی، چەند خاڵێکی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: واشنتۆن دانی بە مافەکانی ئێراندا ناوە بۆ بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی ئاشتییانە، کە پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆمیش دەگرێتەوە. ئەمەریکا دانی بەو مافانەی ئێراندا ناوە کە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT)دا بۆی دەستەبەر کراوە. وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەڵوێستی ئەمەریکا بەرامبەر بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و ئێستا "واقیعیتر" بووە. هاوکات سبەی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات لە جنێڤ بەڕێوە دەچێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه