Kurdistan Press - وەزیری جەنگی ئەمریکا کۆتا پەیامی ئاراستەی ئێران کرد وەزیری جەنگی ئەمریکا کۆتا پەیامی ئاراستەی ئێران کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری جەنگی ئەمریکا کۆتا پەیامی ئاراستەی ئێران کرد

دۆناڵد ترەمپ نایەوێ ڕێگەی جەنگ لەگەڵ ئێران بگرێتە بەر"

وەزیری جەنگی ئەمەریكا پەیامێكی ئاڕاستەی بەرپرسانی باڵای ئێران كرد و ڕایگەیاند، كە یەک بژاردەیان لەبەردەمە، ئەویش یان ڕێككەوتن یاخود هیچ. 

ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی 2ـی 2026، پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمەریكا، لە پرێس كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا، ڕایگەیاند: "دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا نایەوێت رێگەی جەنگ لەگەڵ ئێران بگرێتە بەر، بەڵام پێویستە ئامادەكاری بكەن و بۆ ئەم مەبەستەش بە تەواوی ئامادەین." 

وەزیری جەنگی ئەمەریكا، لە قسەكانیدا، پەیامێکی ئاڕاستەی بەرپرسانی ئێران كرد و ڕایگەیاند: "پێویستە هەر ئێستا دەست بە گفتوگۆ بكەن، بەپێچەوانەوە ئێمە بژاردەی دیكەمان دەبێت." 

ڕاشیگەیاند: "دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە ڕێككەوتنی ئاشتی بكات ئەگەر ئێرانییەكان بەڕاستی ئەمەیان بوێت." 

پیت هێگسەس جەختی لەوەش كردەوە كە ئێران تەنیا یەک بژاردەی لەبەردەمە، ئەویش یان ڕێككەوتن و گفتوگۆیە، یاخود هیچ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا