Kurdistan Press - ئەمریکا هێزی جوڵاند ئەمریکا هێزی جوڵاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا هێزی جوڵاند

فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى ده‌كات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى ته‌ناهى و هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌ هێزێكیان ره‌وانه‌ى دێرحافر كردووه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌ب كار بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى بارودۆخى دێرحافر ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى كانوونى دووه‌م، هێزێكى هاوپه‌یمانان گه‌یشته‌ دێرحافر له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى هه‌سه‌ده‌ كۆبووه‌وه‌. دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ تیم هوكینز گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌ ده‌ڵێ، "له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێرى پێشهاته‌كانى سووریا ده‌كه‌ین".

گوته‌بێژى فه‌رمانده‌يی ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ى دێرحافر كراوه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌ب ئامانجى ئه‌وه‌ بووه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخى ناوچه‌كه‌ بكات و ده‌شڵێ، "له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان له‌ سووریا كار بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین و ئاشته‌وایى له‌ سووریا بۆ ئێمه‌ گرنگه‌".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه