Kurdistan Press - کودەتا کرا کودەتا کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کودەتا کرا

ئەمڕۆ چوارشەم گرووپێكی سەربازی لە گینیا بیساو ئەنجامدانی كودەتا و كۆنترۆڵكردنی تەواوەتیی وڵاتەكەیان راگەیاند، ئەوەش دوای گرتنی عومەر سیسكۆ ئیمبالۆ سەرۆكی دەسەڵات كۆتاهاتووی وڵات لە كۆشكی سەرۆكایەتی لە بیساوی پایەتەخت.

گرووپە سەربازییەكە كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی وڵاتەكە و هەڵپەساردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و داخستنی سنوورەكانیان راگەیاند، لەوكاتەی چاوەڕوان دەكرێت ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی  بێتە راگەیاندن كە یەكشەمی رابردوو هاتە سازكردن

ئەمڕۆ دەنگی تەقە لە نزیك كۆشكی سەرۆكایەتی بیسترا، كاتێك ژمارەیەك كەس كە جلی سەربازیان لەبەر بوو، كۆنتڕۆڵی رێگەی سەرەكیان بەرەو كۆشكەكە كرد، لەو وڵاتەی كەوتووەتە رۆژئاوای ئەفریقیا و لەوەتەی سەربەخۆیی وەرگرتووە تا ئێستە چوار كودەتا و چەندان هەوڵی كودەتای بەخۆیەوە بینیوە.

دوای كودەتاكە، گرووپە سەربازییە كودەتاچییەكان بەیاننامەی خۆیان لە بارەگەی سوپا لە بیساو خوێندەوە، عومەر سیسكۆ ئیمبالۆ سەرۆكی گینیا بە گۆڤارێكی راگەیاند كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم لە نووسینگەكەم لە كۆشكی سەرۆكایەتی گیراوە، جیا لە گرتنی جەنەراڵ بیاجی نا نتان سوپاسالار و جەنەراڵ مامادۆ تۆریە جێگری سوپاسالار و بوچی كاندی وەزیری ناوخۆ ئەوە لەوكاتەی گینیا بە یەكێك لە هەژارترین وڵاتانی دنیا و بە وێستگەیەكی سەرەكی بۆ قاچاغی مادەی هۆشبەر لە نێوان ئەمەریكای لاتینی و ئەوروپا دادەنرێت.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا