دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له كاتى پێشوازیكردنى له فۆلۆدیمێر زیلینسكى سه‌رۆكى ئۆكراینا گوتى، "ده‌مه‌وێ جه‌نگى ئۆكراینا و رووسیا بوه‌ستێ، پوتینیش بۆ ئه‌مه ئاماده‌یه" كه‌چى سه‌رۆكى ئۆكراینا گوتى، "پێویستمان به وه‌ستاندنى جه‌نگه، به‌ڵام پۆتین ئاماده نییه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى تشرینى یه‌كه‌م، دۆناڵد تره‌مپ پێشوازى كرد له سه‌رۆكى ئۆكراینا و گوتى، "ده‌مه‌وێ جه‌نگى ئۆكراینا بوه‌ستێ و ئه‌مه‌یش ده‌كه‌ین". دۆناڵد تره‌مپ دووپاتیشى كرده‌وه پێوه‌ندى به ڤلادێمێر پوتین سه‌رۆكى رووسیا ده‌كات و كۆشش بۆ ئه‌وه ده‌كات دیدارێكى سێقۆڵى ئه‌نجام بدات، تره‌مپ گوتى، "پوتین ده‌یه‌وێ جه‌نگى ئۆكراینا بوه‌ستێ".
كه‌چى سه‌رۆكى ئۆكراینا دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئۆكراینا ده‌یه‌وێ جه‌نگه‌كه‌ى هاوشێوه‌ى جه‌نگى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كۆتایى بێت، به‌ڵام ئه‌و له‌و بڕوایه نییه، پوتین بۆ ئاگربه‌ست ئاماده بێت. زیلینسكى گوتى، "وه‌ستانى شه‌ڕى غه‌زه كاریگه‌رى بۆ جه‌نگى ئۆكراینا هه‌یه، ئه‌گه‌ر رووسیا له‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا سه‌ربازێكى زۆر و ئابوورییه‌كه‌ى ده‌دۆڕێنێ".
وەڵام بدەوه