Kurdistan Press - ئەمریکا قسەی کۆتایی کرد ئەمریکا قسەی کۆتایی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا قسەی کۆتایی کرد

هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی گفتوگۆ ناراستەوخۆكانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە میسر، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی سەرپەرشتیی هەوڵێكی چڕ بۆ گەڕاندنەوەی بارمتە ئیسرائیلییەكان و كۆتاهێنان بە فەرمانڕەوایەتیی حەماس لە غەزە دەدات، ئەو پابەندیی ئەمەریكای بە سەقامگیریی ناوچەكە دووپات كردەوە.

روونی كردەوە، رۆژهەڵاتێكی ناوەڕاستی بێ تیرۆر كڕۆكی پلانەكەی سەرۆك ترەمپە بۆ ئاشتی و ئاشتەوایی لە ناوچەكە، دووپاتی لە بەردەوامبوونی ئەمەریكا لە سەركردایەتیكردنی هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە كردەوە، ئاماژەی كرد، ئەمەریكا دووپات لە مافی ئیسرائیل لە بوون و بەرگریكردن لە خۆی بەرانبەر هەر هەڕەشەیەك دەكاتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی گەیشتن بە ئاشتییەكی سەرانسەری و بەردەوام كە نەك تەنیا ئاسایشی ئیسرائیل، بەڵكو ئاشتی تەواوی ناوچەكە مسۆگەر بكات.   

ئەمڕۆ سێشەم بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر دووپاتی كردەوە كە گفتوگۆكانی شەرمولشێخ لە نێوان هەردوو شاندی ئیسرائیل و حەماس بە بەشدارییەكی ناوچەیی بەردەوامە و بڕیارە سبەی چوارشەم شاندی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی ستیڤ ویتكۆف نێردراوی تایبەتی ئەمەریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێتە ناو گفتوگۆكانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا