ئەمڕۆ یەكشەممە، رۆژنامەی (كوریر)ی سڕبی بە بایەخەوە لێدوانێكی سەركۆماری سڕبیی گواستەوە كە باس لە ئەگەری بێ مشتومڕی هەڵگیرسانی جەنگێكی گەورە دەكات لە جیهاندا.
ئەلێكسەندەر فۆچیچ سەركۆماری سربیا لەو لێدوانەیدا رایگەیاند: ”هەموو دەوڵەتەكان خۆیان بۆ چەنگ گەورە ئامادە دەكەن، ئەمەش واتای ئەوەیە كە جەنگە گەورەكە بەڕاستی هەڵدەگیرسێت، من دڵنیاتان دەكەمەوە ئەو جەنگە دەقەومێ، من بەوردی چاودێریی دەوروبەری خۆم دەكەم و دەزانم ئەو جەنگە هەر روو دەدات.“
ئاماژەی بەوەش كرد: ”ئەم پشێوییەی حاڵی حاك جیهانی گرتووەتەوە بە ئاسانی هەستی پێدەكرێ كە بەرەو كوێ دەروات، ئەوەتا هەریەك لە دەوڵەتانی دنیا خەریكی هەڵبژاردنی بەرەیەكی ململانێكەیە تا بچێتە ناوی.“
جێی باسە پێش ئەم لێدوانەی سەركۆماری سڕبیا، رۆژی چاوشەممەی رابردوو، فیكتۆر ئۆریان سەرۆك وەزیرانی هەنگاریاش هەمان ئاماژەی دا و گوتی: ”ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی لەئارادایە و لەسایەی ئەم ململانێیەی ئێستا لە جیهاندا هەیە، بۆی هەیە هەر چركەیەك جەنگێكی گەورە و فراوان هەڵبگیرسێت، بۆیە پێویستە دەوڵەتانی زلهێز هۆشیار بن و هەڵەی گەورە نەكەن.“
وەڵام بدەوه