Kurdistan Press - ترەمپ هاتە دەنگ ترەمپ هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ هاتە دەنگ

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگرتووە، جەختیشی دەکاتەوە چیتر بەرگەی دواخستنی ئاگربەستی ئەو کەرتەی ناگرێت، بۆیە دەبێت بە زووترین کات کارەکانی پەیوەست بەو ئاگربەستی تەواو بکرێن.

ئەمڕۆ شەممە 4ـی 10ی  2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) نووسیویەتی: ئیسرائیل بە شێوەیەکی کاتی بۆمببارانکردنی غەززەی لەپێناو ئازادکردنی دیلەکان و سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگرتووە، بۆ ئەمەش هەوڵەکەی بەرز دەنرخێنم.

سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی دەکاتەوە، دەبێت حەماس پەلە لە کارەکانی بکات، ئەگەر نە ئەنجامەکەی خراپ دەبێت، چونکە بەرگەی دواخستنی ناگرێت.

ترەمپ جەختیش لەوە دەکاتەوە دەبێت ئاگربەستی غەززە بە زووی ڕابگەیندرێت و هەموویان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی 3ـی 10ی 2025، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەنراوێکدا، وەڵامی پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بە ئەرێنی دایەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنەراوەکە، بزووتنەوەکە ڕەزامەندیی لەسەر ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان دا، هەروەها ئامادەیە تەرمی بارمتە مردووەکانیش ڕادەست بکاتەوە، لە هەمان کاتدا بزووتنەوەکە ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی دانوستان لە ڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازەکەی ترەمپ نیشان دا.

هەروەها لای خۆیەوە، ترەمپ پێشوازی لە وەڵامی حەماس کرد و داوای لە ئیسرائیل کرد دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر غەززە ڕابگرێت

دووشەممە 29ـی ئەیلوولی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە پلانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕازی بووە، ئێستا کاتی حەماس بە پلانەکە ڕازی بێت، هەروەها هۆشداریشی دابوو ئەگەر ئەو گرووپە وەڵامێکی ئەرێنی نەداتەوە، ئەوا دەرەنجامێکی خراپ چاوەڕێیان دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه