سەرچاوە هەواڵییەكانی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی 9ی 2025، بڵاویان كردووەتەوە، زانا ڕووسییەكان ئێستا ئامادەن بۆ بەكارهێنانی ڤاكسینی بەرگرتن بە شێرپەنجە، بە پێكوتەی mRNAی ڕووسی.
ئەلێكساندەر گینزبۆرگ، بەڕێوەبەری ناوەندی گامالیای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی پەتا و زندەزانیی ورد، ڕایگەیاندووە، پسپۆرانی تەندروستیی ڕووسیا لە شەش هەفتەی داهاتوودا ڤاكسینەكە بەكار دەخەن.
ڕاشیگەیاندووە، تیمی توێژینەوەی زانستی گرووپێكیان لە نەخۆشان ئامادە كردووە، تاكوو لەو ماوەیەدا ڤاكسینەكانیان بۆ بەكار بهێنن.
شێرپەنجە كە لە گەشەی نائاسایی خانەكانی لەشەوە سەرچاوە دەكرێت، یەكێكە لە نەخۆشییە بەربڵاوەكانی جیهان و بەپێی ئامارەكانی ساڵی 2022ی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، زیاتر لە 20 ملیۆن كەس لە جیهان ئەو نەخۆشییەیان هەیە.
وەڵام بدەوه