دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروت سۆشیال نووسیویەتی: “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا دووەمین هێرشی ئامانجداریان لە دژی کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکانی ڤەنزوێلا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدا”.
دەشڵێت: ئەم هێرشە لە کاتی گواستنەوەی مادەی هۆشبەری کوشندە بۆ ئەمریکا ڕووی داوە و لە ئەنجامدا سێ تیرۆریست کوژراون و هیچ هێزێکی ئەمریکی زیانی پێنەگەیشتووە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: ئەم کارتێلە توندوتیژانە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە و بەرژەوەندییە گرنگەکانی ئەمریکا و چیتر گواستنەوەی مادەی هۆشبەری کوشندە بۆ ئەمەریکییەکان تەحەمول ناکرێت.
وەڵام بدەوه