سەرۆکی فەرەنسا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە بە قبووڵ نەکراو دەزانێت و ئاماژەی دا، نابێت شەڕ بە ناوچەکەدا فراوان ببێت.
سێشەممە 9ـی ئەیلوولی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) لە بارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە نووسیویەتی: ئەم هێرشانەی ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک و پاساوێک قبووڵ کراو نین.
سەرۆکی فەرەنسا هاوسۆزی خۆی بۆ قەتەر و شێخ تەمیم سانی دەردەبڕی. ئاماژەی داوە، نابێت بە هیچ هەلومەرجێک شەڕەکە بە هەموو ناوچەکەدا تەشەنە بکات.
وەڵام بدەوه