کۆشکی سپیی ئەمریکا راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر قەتەڕ بڵاوکردەوە و دەڵێت، سوپای ئەمریکا ئاگاداریکردینەوە کە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر حەماس لە دەوحە.
لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، ترەمپ داوای لە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە کە دەوحە لە هێرشەکە ئاگادار بکاتەوە و ترەمپ بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەڵام بدەوه