Kurdistan Press - قەتەر وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە قەتەر وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قەتەر وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

دوای ئەمڕۆ ئەمریکا ڕایگەیاند، کە پێشوەختە قەتەڕیان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی کە ئیسرائیل دەیەوێت لە خاکی وڵاتەکەیان هێرشێک بۆ سەر بەرپرسانی حەماس ئەنجام بدات، قەتەڕ ئەو بانگەوازەی ئەمریکای ڕەتکردەوە و دەڵێت ناڕاستە.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە پێشوەختە ئاگاداری هێرشی ئیسرائیلمان پێدراوە، "ناڕاستن". ئەو پەیوەندییە لە لایەن ئەو بەرپرسە ئەمریکییەوە لە کاتێکدا پێمان گەیشت کە مووشەکەکانی ئیسرائیل بەسەر دەوحەدا دەکەوتنە خوارەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە حکومەتی ئەمریکا لە بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر دەوحە ئاگادارکراونەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ستیڤ ویتکۆف، ڕاوێژکاری باڵای خۆی ڕاسپاردووە، قەتەر لە هێرشە نزیکەکە ئاگادار بکاتەوە.

ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر بەرپرسانی لیژنەی دانوستانکاری حەماس لە قەتەڕ.

حەماس ڕایگەیاند ئیسرائیل سەرکەوتوو نەبووە لە کوشتنی بەرپرسانی حەماس بەڵام پێنج کەس لەو هێرشەدا کوژران، کە بریتیبوون لە؛ هومام ئەلحەییە کوڕی خەلیل ئەلحەییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس و جیهاد لبد بەڕێوەبەری نووسینگەکەی. لەگەڵ کوژرانی سێ پاسەوان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه