باڵوێزخانه‌ى عێراق له مۆسكۆ له‌سه‌ر به‌شداربوونى گه‌نجانى عێراق له شه‌ڕى رووسیا و ئۆكراینا روونكردنه‌وه‌ى داوه و داوا ده‌كات عێراقییه‌كان فریو نه‌خۆن و نه‌چنه ئه‌و شه‌ڕه‌وه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ندان راپۆرت له‌سه‌ر به‌شداربوونى گه‌نجانى عێراق له شه‌ڕه‌كانى رووسیا و ئۆكراینا، ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى ئه‌یلوول باڵوێزخانه‌ى عێراق له رووسیا روونكردنه‌وه‌ى داوه و دووپاتى ده‌كاته‌وه عێراق له شه‌ڕى نێوان رووسیا و ئۆكراینا بێلایه‌نى هه‌ڵبژاردووه بۆیه نابێت عێراقییه‌كان بخرێنه ئه‌و شه‌ڕه‌وه.
دوێنێ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكراى ده‌كات به هه‌زاران چه‌كدارى عێراقى له‌گه‌ڵ سوپاى رووسیا گرێبه‌ستیان كردووه و له دژى ئۆكراینا ده‌جه‌نگن. له راپۆرته‌كه‌دا كه‌سێك به نوێنه‌رى په‌ناهه‌نده‌كانى عێراق له رووسیا خۆى ناساندووه، كه‌چى باڵوێزخانه‌ى رووسیا ئه‌مڕۆ ره‌تى ده‌كاته‌وه عێراقییه‌كانى رووسیا نوێنه‌ریان هه‌بێت.
باڵوێزخانه‌ى عێراق هۆشدارى ده‌داته عێراقیه‌كانى رووسیا و ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، به هیچ پاساوێك به‌شدارى ئه‌و شه‌ڕه نه‌كه‌ن و فریو نه‌خۆن.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ماڵپه‌ڕى شه‌رقیه ئاشكراى كرد، زۆرێك له‌و گه‌نجانه‌ى بۆ شه‌ڕكردن ره‌وانه‌ى رووسیا كراون، له ناو میلیشیاكانى شیعه بوون و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكه‌وه فریو دراون، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یش "مسته‌فا سه‌نه‌ده"
وەڵام بدەوه