Kurdistan Press - 26 وڵات هێز ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات 26 وڵات هێز ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

26 وڵات هێز ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات

سەرۆکی فەرەنسا هاوپەیمانێتییەکەی بەناوی "هێزی دڵنیایی" ڕاگەیاند و دەڵێت، 26 وڵات ئامادەن دوای کۆتاییهاتنی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، هێز ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەن و لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراو بیپارێزن.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا باسی لەوەکرد، ئەو  26 وڵاتە ئامادەن دوایی کۆتاییهاتنی جەنگ هێزی وشکانی، ئاسمانی و دەریاییش ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەن، لەچەند ڕۆژی داهاتو ئەمریکاش لەسەر ئەم پرسە یەکلادەبێتەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو هاوپەیمانێتییە نایەوێت شەڕ لەدژی روسیا بکات، بەڵکو تەنها دەیەوێت ئاشتی لە ناوچەکە بەرپا بکات.

هاوکات، ئیمانوێل ماکرۆن هەڕەشەی لە ڕوسیا کرد و وتی، ئەگەر مۆسکۆ بەردەوامبێت لە رەتکردنەوە دانوستان، لەگەڵ ئەمریکا سزای نوێی بەسەردا دەسەپێنن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه