ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی ئه‌یلول ، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: دۆناڵد ترەمپ هۆشداریداوه لەوەی کە بەنیازە دۆسیەکە بە "خێرایی" بباتە دادگای باڵا، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی دیموكراته‌كان ببڕێت.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپییه‌وه بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "پێویستمان بە بڕیارێکی خێرا هەیە و هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر باجەکان لا ببه‌ین، ئه‌وا دوور نییه ببینە وڵاتێکی جیهانی سێیەم".
جۆن ساوەر، پارێزەری کارگێڕی، لە داواکارییەکەیدا کە ڕۆژی چوارشەممە، داوای لە دادگای باڵا کرد تا بریاردان له‌سه‌ر کەیسەکە خێراتر بکات، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی پرسه‌كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابوری ئه‌مه‌ریكا.
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ، داوای لە دادگای باڵا کرد تا 10ی ئەیلول بڕیار بدات کە ئایا بەنیازە دۆسیەکە تاوتوێ بکات و ئەگەر قبوڵکرا، تا سەرەتای مانگی نۆڤەمبەر دانیشتنەکان ئەنجام بدات.
وەڵام بدەوه