به‌پێی میدیا جیهانییه‌كان، ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا میکانیزمی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانیان به‌سه‌ر ئێران، کارا كرده‌وه. ئەو سێ وڵاتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیان لە هەنگاوەکەیان ئاگادار کردەوە و پێویسته ئەنجوومەنەکە لە ماوەی 30 ڕۆژدا بڕیاری لەسەر بدات.
بەرلین، پاریس و لەندەن حکوومەتی تاران بە پێشێلکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ساڵی 2015 تۆمەتبار دەکەن. بە بەکارهێنانی میکانیزمی ناسراو بە "سناپ باک"، ئەو سێ وڵاتە هەڕەشەیان لە تاران کردبوو ئەگەر تا کۆتایی مانگی ئاب هیچ چارەسەرێکی دیپلۆماسی نەدۆزرێتەوە، ئه‌وا ناچار ده‌بن میكانیزمی "سناپ باک" كارا بكه‌نه‌وه.
هه‌ر بۆیه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له نوێترین ئاگاداریدا، داواى له هاوڵاتیانى ئه‌ڵمانى كرد، به زووترین كات خاكى ئێران به‌جێبهێڵن بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نه‌بنه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د باقر قالیباف، وتارێکی لە تاران پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تێگەیشتن لە سروشتی قۆناغ و شوێن و بارودۆخی نێودەوڵەتی، بنەمایە "بەو پێیەی ئێران ئەمڕۆ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و ناتۆ و هەروەها تواناکانی هەندێک وڵاتی ناوچەکە ڕووبەڕوو بووەتەوە".
قالیباف له وتاره‌كه‌یدا ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جه‌نگ هەیە".
وەڵام بدەوه