شاندێکی باڵای حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە، لە کۆشکی سپی لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵادەستی وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەمڕۆی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، کۆبوونەوەکە ڕۆژی هەینی 25ی تەمووزی 2025، ئەنجامدراوە و تێیدا گفتوگۆیەکی بنیاتنەرانە لەبارەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و فراوانکردنی هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکاندا کراوە.
لە دیدارەکەدا دووپات لەسەر گرنگیی دەرفەتەکانی پێوەندی لە بواری وزەدا کراوەتەوە و هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ ئامانجە ئابوورییە هاوبەشەکان دووپاتکردووەتەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی شاندی هەرێمی کوردستاندایە بۆ واشنتن، کە چەندین دیداری گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکادا ئەنجامداوە
وەڵام بدەوه