ماكڕۆن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) رایگه‌یاند: بڕیارم دا فڕه‌نسا له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینیدا بنێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌م دانپێدانانه وه‌ك پابه‌ندبوونێكی مێژوویی ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ماكڕۆن هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئیتر پێویسته كۆتایی به جه‌نگی غه‌ززه بهێنرێت و خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه رزگار بكرێت.
سه‌رۆكی فڕه‌نسا جه‌ختیشی كرده‌وه "له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له مانگی ئه‌یلوول به‌فه‌رمی دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌نێم".
ماكڕۆن چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا رایگه‌یاندبوو كه دانپێدان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین، تاكه رێگه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئاشتی له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین.
وەڵام بدەوه