ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئۆنڵاین له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "بۆ وه‌ستاندنى هێرشه‌كانى سه‌ر نه‌وتى كوردستان واشنتن گوشاره‌كانى بۆ سه‌ر به‌غدا چڕ ده‌كاته‌وه" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، كه هێرشه‌كان په‌یامێكى دووفاقییان هه‌یه و له لایه‌ك گوشاره بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و له‌لایه‌كى تریش هۆشدارییه بۆ واشنتن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى ته‌مووز ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئۆنڵاین له راپۆرێتكدا باسى له هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كردووه، بۆ وەستاندنی ئه‌و هێرشانه‌ى كه كراونه‌ته سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ڵێ، "چاودێران پێیانوایه ئه‌و هێرشانه ئامانجیان كۆمپانیا بیانیه‌كانه كه له كوردستان كار ده‌كه‌ن په‌یامێكى سیاسى دووفاقییان هه‌یه، له لایه‌ك گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له ناكۆكییه به‌رده‌وامه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و له لایه‌كى تر هۆشدارییه‌كه بۆ واشنتن كه زه‌بر له به‌رژوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى ده‌ده‌ن".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، "سوودانى كه‌وتووەته نێوان هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و زیاتبوونى هه‌ژموونى ده‌سه‌ڵاتى میلیشیاكانى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى". میدڵ ئیست ئۆنڵاین ده‌ڵێ، "بۆ وه‌ستاندنى هێرشه‌كانى سه‌ر نه‌وتى كوردستان واشنتن گوشاره‌كانى بۆ سه‌ر به‌غدا چڕ ده‌كاته‌وه"
ئه‌و ماڵپه‌ڕه نموونه‌ى لێدوانه‌كه‌ى جۆ ویڵسن ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا ده‌هێنێته‌وه كه دوێنێ په‌یامێكى له ئێكس بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هێرشى میلیشیا عێراقیه‌كانى سه‌ر به ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى له كوردستان لێبورده نابێت. نابێت له‌مه‌ودوا سامانى نه‌وتى عێراق له یه‌ده‌گى فیدڕاڵى ئه‌مه‌ریكا به‌كاربهێنرێت و ده‌بێت محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رێكاریى پێویست بگرێته به‌ر ئه‌گینا رووبەڕووى ئه‌نجامى نه‌خوازراو ده‌بێته‌وه".
وەڵام بدەوه