باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ڕاگەیاند، "ئێمە هانی هەولێر و بەغدا دەدەین کە کێشەکانیان لەڕێگەی گفتووگۆی بونیاتنەرانەوە چارەسەر بکەن".
چارەسەرکردنی پرسی مووچە، وا دەکات عێراق ژینگەیەک دروست بکات کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان حەز بکەن بێن وەبەرهێنانی تێدا بکەن.
چارەسەرکردنی سەرکەوتووانەی پرسی مووچە، ئاماژەیەکی ئەرێنیی دەبێت بۆ هاوکاریی فراوانتر و لە بەرژەوەندی هەموو عێراقدا دەبێت، بەتایبەت ئەو کاتەی کە بۆری نەوتی عێراق تورکیا دەکرێتەوە و گەڕان بەدوای وزەدا زیاتر دەبێت، ئەویش بە بەشداری کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
وەڵام بدەوه