بەیانیی دوێنێ سێشەم رێككەوتنی ئاگربەستی شەڕێكی 12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیل هاتە راگەیاندن، هەردوو وڵات باسی سەركەوتن دەكەن، رەنگە سەركەوتنی ئیسرائیل لاوازكردنی توانا مووشەكی و ئەتۆمییەكانی ئێران بێت و سەركەوتنی ئێرانیش مانەوەی رژێمەكەی و نەرووخانی بێت، بە گشتی ئەمەریكا هەلێكی تری بە ئێران دا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا باسی حاڵەتێكی رووخانی رژێمی ئێران دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەم ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی "پۆلۆتیكۆ" ئاماژەی كرد، ئەگەر دۆخی ئابووریی ئێران لە رووخان بەردەوام بێت و ئەویش لە پاڵپشتیكردنی رێكخراوە تیرۆریستییەكان بەردەوام بێت، رەنگە رژێمی ئەو وڵاتە بێتە گۆڕان.
دووپاتی كردەوە، ئەو هەنگاوە بوێرانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بە بۆردمانكردنی ئێران، تەنیا كاریگەر نەبوو، بەڵكو یارمەتی كۆتاهاتنی شەڕەكەی دا، روونی كردەوە، ئێستە ئێران زۆر لە پێشتر بەر لە هێرشەكەی ئەمەریكا لە بوون بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی دوورترە.
وەڵام بدەوه