Kurdistan Press - رووسیا ژمارەى زاناکانى ئاشکرا کرد لە دامەزراوەی ئەتۆمی بوشهیر گیریان خواردووە رووسیا ژمارەى زاناکانى ئاشکرا کرد لە دامەزراوەی ئەتۆمی بوشهیر گیریان خواردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رووسیا ژمارەى زاناکانى ئاشکرا کرد لە دامەزراوەی ئەتۆمی بوشهیر گیریان خواردووە

گوتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا (كرملین) رایدەگەیەنێت، بڕیاری بەشداریكردنی ئەمەریكا لە جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەبێتە فراوانبوونی جەنگەكە و شەڕێكی هەرێمی هەڵدەگیرسێنێت.

دیمیترۆ بیسكۆف گوتەبێژی كۆشكی كرملین ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانەی بەشداریكردنی لە دیداری سان پترسبۆرگ گوتی: ئەگەر ئەمەریكا بڕیاری هاوكاریكردنی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بدات، ململانێكان فراوانتر دەبێت و شەڕەكە هەموو ناوچەكە دەگرێتەوە.

گوتیشی: ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆكی چین قسەی كردووە و هەردوولا هاوڕابوونە لەسەر ئەوەی هەوڵەكان چڕ بكرێتەوە بۆ نێوەندگیری و راگرتنی جەنگ.

ئەم لێدوانەی گوتەبێژی كۆشكی كرملین لەكاتێكدایە كە دەنگۆ هەیە بەمزووانە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بڕیار لەسەر هاتنەنێو شەڕ و هاوكاریكردنی ئیسرائیل بدات بۆ لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە پووتین سەرۆكی رووسیا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو "ئێستا زیاتر لە 600 پسپۆڕ و زانای رووسی لە دامەزراوەی ئەتۆمی بوشهیر لە ئێران كار دەكەن و كارەكانیشیان جێناهێڵن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا