كەناڵی (ئێن بی سی) لە زاری بەرپرسە ئەمریكییەكان بڵاوی كردووەتەوە، پنتاگۆن كار دەكات بۆ خێراتركردنی هێنانی كەشتیی فڕۆكەهەڵگرەكان بۆ ناوچەكە، ئەمەش لە كاتێكدا كە پێكدادانی نێوان ئێران و ئیسرائیل پەرەی سەندووە.
لەو چوارچێوەیەدا، كەشتیی فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس نیمیتز و كەشتییە هاوەڵەكانی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ كەوتوون.
پێشبینی دەكرێ ئەم فڕۆكەهەڵگرە زەبەلاحە لە هەفتەی ئاییندەدا بگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم هەنگاوەی واشنتۆن ئاماژەیە کە لانیکەم بۆ ماوەی مانگێک دوو گرووپی کەشتیی فڕۆکەهەڵگر لە ناوچەکەدا دەهێڵێتەوە.
ئەم پەرەسەندە سەربازییەی ئەمریكا لە كاتێكدایە كە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران چووەتە ناو چوارەم ڕۆژ و لەم كاتەشدا شەڕێكی خەست ڕوو دەدات.
وەڵام بدەوه