Kurdistan Press - سەرۆکی چین گەیشتە رووسیا سەرۆکی چین گەیشتە رووسیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی چین گەیشتە رووسیا

سەرۆکی چین گەیشتە رووسیا و لە مۆسکۆ داوای ڕاگرتنی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا دەکات و دەڵێت؛ "گرنگی بە دۆخی ئابووری خۆتان بدەن".
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئایاری 2025، شی جین پینگ سەرۆکی چین، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا  لەبارەی بە جەنگی ئۆکراینا گەیشتە رووسیا.
بڕیارە شی بۆ ماوەی چوار رۆژ لە رووسیا بمێنێتەوە بۆ بەشداری کردن لە ئاهەنگی یادی سەرکەوتنی رووسیا بەسەر ئەڵمانیادا لە جەنگی جیهانیی دووەم، ئەم بەشداری کردنە  تێڕوانینی ئۆکراینای گۆڕیوە سەربارەت بە چین و بە هاوپەیمانی جەنگ لەگەڵ رووسیا دەیبینێت.
شی داوای لە پۆتین کردووە، ئاگر بەستی هەمیشەی ڕابگەیەنن و پێڕاگەیاندووە بەردەوامی جەنگ کاریگەری لەسەر ئابووری هەردوو وڵات دەکات و دەبنە نێچیری دوژمنان.
دوای ئەوەی ئۆکراینا رەتی کردەوە پابەندببێت بەو ئاگربەستەی رووسیا دیاری کردبوو، رووسیا ئامادە نییە بەهیچ جۆرێک ئاگربەست ڕابگەیەنێت ودەڵێت ناکرێت ئاگر بەست لە یەک لایەنەوە بێت دەبوایە هەردوولا پابەند ببین.
یوری ئوشاکۆڤ راوێژکاری پۆتین ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لە بارەی دوو پرسی گرنگ دەکەین'' پرسی ئۆکراینا و پەیوەندییەکانی رووسیا لەگەڵ ئەمریکا''.
سەرۆکی چین لەنێوان ئەو 29 سەرکردەی جیهانە دەبێت کە بانگێشتی نمایشی سەربازی رووسیا کراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه