ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، بۆریس پیستۆریۆس وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، نابێت ئۆکراینا ڕازی بێت بە پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رادەستکردنی ناوچەیەکی فراوان لە بەرامبەر ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا، چونکە ئەمە دەبێتە "تەسلیمبوون".
لە لێدوانەکانیدا بۆ پەخشی گشتی ئەڵمانی ARD ئاماژەی بەوەدا کە کیێڤ درک بەوە دەکات کە ڕەنگە پێویست بکات دەستبەرداری هەندێک خاک بێت بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی بەردەوام، بەڵام ئەمە خۆبەدەستەوەدانە و پێویستە بەوەڕازی نەبن.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئۆکراینا دەیتوانی ساڵێک لەمەوبەر بە تەنیا ئەو شتە بەدەستبهێنێت کە ترەمپ پێشنیاری کردبوو،بەڵام ئەمە لە بەهای ئۆکراینا کەمدەکاتەوە و ناتوانم هیچ ناوێکی تری لێبنێم جیاواز لە تەسلیمبوون.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزەوە بڵاوکراوەتەوە، پێشنیازی ئاشتی نوێی ئەمریکا، ئەوە دەسەلمێنێت ئەمریکا دەیەوێت کریمیا بە بەشێکە لە ڕووسیا بناسێنێت.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕۆژی چوارشەممە ئەو پێشنیارەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، "ئەمە پێشێلکردنی دەستووری ئۆکراینایە" ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بوارێک نییە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە، ئەمە خاکی ئێمەیە، خاکی گەلی ئۆکراینا.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ترەمپ ڕۆژی شەممە لە پرسەی پاپا فرانسیسکۆ چاوی بە سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادیمیر زیلینسکی کەوت، و پێی گوتووە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین "لەوانەیە نەیەوێت شەڕەکە بوەستێنێت''

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه