ترەمپ: ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەیشتینە رێککەوتن، لەگەڵ ئیسرائیل دەکەوینە شەڕ دژی ئێران و سەرەتا ئێمە لێی دەدەین
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى تایم، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 25ى 4ى 2025) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هه‌ڕه‌شه‌ى توندی له ئێران كرد گه‌ر نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، ڕایگه‌یند، گەر نەگەیشتینە رێککەوتن، لەگەڵ ئیسرائیل دەکەوینە شەڕ دژی ئێران و سەرەتا ئێمە لێی دەدەین.
دۆناڵد تره‌مپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری تایم کە ئه‌مڕۆ هەینی بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: "پێمباشه له‌گه‌ڵ ئێران ڕێكبكه‌وێن، نه‌ك جه‌نگ هه‌ڵگیرسێت، به‌ڵام گه‌ر نه‌گه‌شتین به‌ڕێككه‌وتن، ئه‌وكات لەگەڵ ئیسرائیل دەکەوینە شەڕ دژی ئێران و سەرەتا ئێمە لێی دەدەین".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه تائێستا دانوستانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به نێوه‌ندگیری سوڵتانییه‌تى عومان، به‌رده‌وامه و بڕیاره سبه‌ینێ له مه‌سقه‌تى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته‌ى كه‌نداو، گه‌ڕی سێیه‌مى دانوستانه‌كانى نێوان واشنتن و تاران، به‌ڕێوه بچێت.
وەڵام بدەوه