دواى تێپه‌ڕبوونى ته‌نیا 100 رۆژ به‌سه‌ر ماوه‌ى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، جووڵه‌كانى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ره‌و داخران و جیابوونه‌وه له سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى ده‌چێت، به خێراییه‌ك كه له سه‌رووى پێشبینیه‌كان بوو، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى وتارێك كه ئه‌ندریاس كلۆت له ئاژانسى بلۆمبێرگ بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
نووسه‌ره‌كه ده‌ڵێ زۆرێك له‌وانه‌ى هیوایان ده‌خواست گوتارى تره‌مپ به‌رانبه‌ر دنیا، ته‌نیا "زێده‌ڕۆیى هه‌ڵبژاردن" یان "جاڕسكردنى زمانه‌وانى" بێت، به‌ڵام واقیعى ئێسته ده‌رى ده‌خات، ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كى ریشه‌ییه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، رۆڵه سه‌ره‌كیه‌كى وه‌ك سه‌ركرده‌ى نێوده‌وڵه‌تى گۆڕاوه بۆ بكه‌رێكى ناجێگیر، دابڕاو، هه‌ندێك جاریش دوژمنكارانه.
كه‌مكردنه‌وه‌ى توندى نوێنه‌رایه‌تى دیپلۆماسى
له دیارترین ئاماژه‌كانى ئه‌و گۆڕانكارییه، وه‌ك بلۆمبێرگ باسى كردووه، حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا پلانى داناوه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بۆ نیوه‌ى، له ساڵى داهاتوودا. به‌گوێره‌ى یاداشتێكى ناوخۆ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى داخستن و كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى 10 باڵیۆزخانه و 17 كونسوڵگه‌رى، كه شه‌شیان له ئه‌فه‌ریقیایه. ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبوونى هه‌ژموونى رووسى و چینى له‌و كیشوه‌ره ئه‌سمه‌ره.
له هه‌مان جێبه‌ند، ئێزگه‌ى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا و رادیۆى ئه‌وروپاى ئازاد و رادیۆى ئاسیاى ئازدا هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، ئه‌مه ده‌بێته هۆى نائاماده‌یى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا له شانۆى راگه‌یاندنى نێوده‌وڵه‌تى، به تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى ململانێى و ناسه‌قامگیرییان تێدایه. هه‌روه‌ها ئاژانسى ئه‌مه‌ریكى بۆ گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ستاندووه، بۆ هاوكاریكردن له بوارى بوومه‌له‌رزه و كاره‌ساته سروشتییه‌كان، له‌وانه له میانمار، جگه له‌مانه هه‌موو ئه‌و پارانه‌ى وه‌ستاندووه كه بۆ ته‌ندروستى نێوده‌وڵه‌تى ته‌رخان كراوه، یانیش بۆ هاوكارییه مرۆییه‌كان و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ته‌رخان كراون، له نێویاندا رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى "ناتۆ".
كشانه‌وه له رێككه‌وتن و ئه‌ركه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
تره‌مپ كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش واشنتنى دوورخسته‌وه له كۆششه‌كانى دانوستاندنكردن له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكى نوێى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكان. ئه‌مه هه‌نگاوێك بوو مه‌ترسى زۆرى له ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى دنیا وروژاندووه. هه‌روه‌ها پاره‌ى ئه‌مه‌ریكاى بۆ ئه‌ركى پاراستنى ئاشتى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راگرت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌شداربوونى ئه‌مه‌ریكا له پاڵپشتى سه‌قامگیرى له ناوچه‌كانى ململانێ لاواز ده‌كات. سه‌باره‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واش، راپۆرته‌كه هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى تره‌مپى به‌وه وه‌سف كردووه، كه به ته‌واوى ئه‌م به‌رپرسیارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌ى فه‌رامۆش كردووه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌م دۆسیه‌یه له‌سه‌ر مێزى سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه.
گومانكردن له هاوپه‌یمانێتى دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهان
وتاره‌كه باس له‌وه ده‌كات تره‌مپ وا وێناى ناتۆ ده‌كات كه دامه‌زراوه‌یه‌كى ته‌ناهى بێت، "سیسته‌مى پاراستنى به پاره بێت" ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه ده‌ركه‌وت، پابه‌ندبوونى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا به‌وه به‌سته‌وه ئاخۆ ده‌وڵه‌تانى ئه‌ندام له‌ناتۆ چه‌ند پاره له سوپاكانیان خه‌رج ده‌كه‌ن. چه‌ندان مه‌رجى پێشكه‌ش كرد، له‌وانه 2% یان 5% له كۆى داهاتى ناوخۆیى. به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى بلۆمبێرگ له‌مه‌ش ترسناكتر، ئه‌وه‌یه تره‌مپ بیر له‌وه ده‌كاته‌وه واز له پۆستى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له ئه‌وروپا بهێنێ كه به (SACEUR) ده‌ناسرێت، ئه‌مه‌ش پۆستێكه له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئایزنهاوه‌ره‌وه ژه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌ڕێوه‌یان بردووه.
وازهێنان له‌و پۆسته له به‌رژوه‌ندى ئه‌وروپى یان كه‌نه‌دییه‌ك، پرسیارى یاسایى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمانده‌یى دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها وه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كى سیمبولییه له ناتۆ، له مۆسكۆش ئه‌مه وا لێك ده‌درێته‌وه، پاشكشه‌یه له راستگۆیى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكى.
داڕووخانى به‌ره به‌ره‌ى سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى
نووسه‌رى وتاره‌كه‌ى بلۆمبێرگ پێیوایه هه‌موو ئه‌و جووڵانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تره‌مپ د‌رك به‌وه ناكات، یان به‌ها بۆ ئه‌و بنه‌مایانه دانانێت، كه له جه‌نگى دووه‌مى جیهانه‌وه، سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكایان پێكهێناوه. هه‌ر به‌مه‌ش هه‌ڵساوه به دامه‌زراندنى دامه‌زراوه‌كانى وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى به ئامانجى پاراستنى ئاشتى و پاڵپشتى گه‌شه‌پێدان.
زیاتر له‌مه‌ش نووسه‌ره‌كه هۆشدارى له‌وه ده‌دات، ئه‌وه‌ى به ئاشتى ئه‌مه‌ریكى ناسراوه ((Pax Americana) هه‌لى گه‌شه‌كردنى بۆ وڵاتان ره‌خساندووه، له ژێر سایه‌ى سه‌ركردایه‌تیه‌كى مه‌زن و لێبورده، ئه‌مه ئێستا بووه‌ته به‌شێك له رابردوو، "تره‌مپ هیچ سوودێك له سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى نابینى و هه‌روه‌ها سوودیش له‌وه نابینێ خۆى به‌شێك بێت له‌و سیسته‌مه" كه‌واته ده‌كرێت بپرسین، ئایا ئێمه له به‌رده‌م ئاژاوه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تین؟
له كۆتایى وتاره‌كه جارێكى تر نووسه‌ر هۆشدار له‌وه ده‌دات، واشنتن ببێته بكه‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى فه‌رامۆش كرا‌و، یان دوژمنكارانه، له قۆناغێكدا كه به‌ره‌و رووچوونى ترسناكى جیۆسیاسى بچێت، ئه‌گه‌رهاتوو له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام بوو، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریكا وا ببینین كه پاشكه‌شه ده‌كات یانیش هه‌ڕه‌شه له ئاشته‌وایى جیهان ده‌كات، به‌ڵام به هیچ جۆرێك پارێزگارى لێ ناكات. كه‌واته "ماڵئاوایى چاخى ئه‌مه‌ریكى و به‌خێر بێى چاخى ئاژاوه" كلۆت ئه‌مه‌ى له كۆتایى وتاره‌كه‌ى نووسیوه وه‌ك پوختكردنه‌وه‌یه‌كى ره‌شبینانه بۆ واقیعى سیاسه‌تى نوێى ئه‌مه‌ریكا له‌ژێر سایه‌ى سه‌رۆكایه‌تى تره‌مپ.
وەڵام بدەوه