Kurdistan Press - ئەو بڕیارەی ترەمپ کە بازاڕی جیهان هەژێندرا هەڵدەپەسێرێت ئەو بڕیارەی ترەمپ کە بازاڕی جیهان هەژێندرا هەڵدەپەسێرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو بڕیارەی ترەمپ کە بازاڕی جیهان هەژێندرا هەڵدەپەسێرێت

لە سەرەتای ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ رسووماتی گومرگی لەسەر كاڵا هاوردەكراوەكانی بۆ ئەمەریكا لەسەر دەیان وڵاتی دنیا زیاد كرد، ئەوەش بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و چاوخشاندنەوە بە رسووماتی بازرگانیی لەگەڵ ئەو وڵاتانە، بەتایبەتی لەگەڵ چین، رۆژنامەیەكی ئەمەریكی باسی ئەوە دەكات ترەمپ بڕیاری سەپاندنی رسووماتی زیاتری گومرگی هەڵپەساردووە.

رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، بڵاو كردەوە كە ترەمپ ئەو بڕیارەی لە دوای كۆبوونەوە و راوێژكردن لەگەڵ سكۆت بیسیت وەزیری دارایی و هوارد لۆریتك وەزیری بازرگانی داوە، كاتێك هەردوو وەزیر توانیویانە قەناعەت بە ترەمپ بكەن بە پێویستیی وەستانی هەندێك لە زیادكردنەكە و راگەیاندنی ئەو بڕیارە بەخێرایی بۆ هێوركردنەوەی بازاڕە داراییەكان.  

رۆژنامەكە باسی ئەوە دەكات هەردوو وەزیر سوودیان لە ئامادەنەبوونی پیتەر ناڤارۆ راوێژكاری بازرگانی نێودەوڵەتیی ترەمپ بینی، كە پاڵپشتی لە بیرۆكەی سەپاندنی رسووماتی زیاتری گومرگی لەسەر وڵاتانی تریش دەكات، ئەو ئامادەی دیدارەكە نەبووە و هەردوو وەزیر پێشنیازی خۆیان خستووەتە روو و ئاراستەی بڕیارەكەی ترەمپیان گۆڕیوە.

شایەنی باسە ترەمپ لە دووی ئەم مانگە واژووی لەسەر فەرمانێك كرد بە سەپاندنی رسووماتی زیاتری گومرگی بە رێژەی جیاواز بەسەر كاڵاكانی هاوردەكراو لە دەیان دەوڵەتی دنیا، بڕیارەكە لە نۆی ئەم مانگە جێبەجێ كرا، دواتر ترەمپ بڕیارەكەی رێك خستەوە، بەتایبەتی بەرانبەر بەو وڵاتانەی داوای گفتوگۆی بازرگانیان لە ئەمەریكا كرد، بە سەپاندنی زیادەی رسوومات بە رێژەی 10% بۆ ماوەی 90 رۆژ جگە لە چین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه