Kurdistan Press - ترەمپ باسی لێدان لە ئێران دەکات ترەمپ باسی لێدان لە ئێران دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ باسی لێدان لە ئێران دەکات

ئەمەریكا سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار و هەڕەشەی سەربازی لە دژی ئێران بەكاردێنێت و باسی ئەوەش دەكات كە لە پەنابردن بۆ رێگەچارەی سەربازی پەلەی نییە، ئەوەش پێش دوو رۆژ لە دووەم گەڕی گفتوگۆی ناراستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات بە میانگیریی عەمان لە رۆمای پایەتەختی ئیتاڵیا.

دوای ئەوەی دوێنێ رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئەمەریكی راپۆرتێكی لەبارەی نیازی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران بڵاو كردەوە، بەوەی ترەمپ دوای خستووە، سەرۆكی ئەمەریكا گوتی، لە هێرشكردنە سەر تاران بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەكەی پەلەمان نییە، ئیسرائیل لە نیازی هێرشكردنە سەر ئێران پاشگەز نەبووەتەوە، بەڵام من پەلەم نییە، چونكە وای دەبینم كە ئێران هەلێكی لەبەردەمە بۆ ئەوەی ببێتە دەوڵەتێكی مەزن، بەڵام ناكرێ ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.

روونی كردەوە، نیازی ئەوەمان نییە ئێرانییەكان لە پیشەسازی و خاكەكەیان بێبەش بكەین، ئێمە تەنیا هەوڵ دەدەین نەبێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی، ئەمەریكا دەیەوێ ئێرانێكی ئاوەدانتر بینێت و ئەو بابەتەش بە دەستی ئێرانییەكانە كە باش بە بژارەكەی تر دەزانن كە بۆیانمان ناوێت، ئێران خوازیاری گفتوگۆیە لەگەڵ ئەمەریكا.

بەپێی راپۆرتەكەی رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"، ئیسرائیل سێ جار لە سەردەمی جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكانی پێشوو و ئێستەی ئەمەریكا  هەوڵی داوە بە هاوبەشی لەگەڵ واشنتن هێرش بكەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران و وێرانی بكەن، بەڵام هەرسێ جار ئەمەریكا رازی نەبووە، دوایین جار بڕیار بوو لە مانگی داهاتوو هێرشەكە ئەنجام بدرێت، بەڵام ترەمپ پێی باشتر بووە دەست بە گفتوگۆ بكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه