دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە، 9ی نیسانی 2025، داوای دانبەخۆداگرتنی كرد و گوتی: هەموو شتێک باش دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەڕی بازرگانی دەستی پێکردووە و كار و كاردنەوەكان لەسەر بازاڕە جیهانییەکان پەرەی سەندووە.
ترامپ لە پلاتفۆرمی سۆشیالمیدیای (تروس سۆشیال) نووسیویەتی: ئارام بن، هەموو شتێک باش دەبێت. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەموو کاتێک گەورەتر دەبێت.
باجەکانی ترەمپ کە خراونەتە سەر بەرهەمی چەندین وڵات، بە گوتەی خۆی بۆ نەهێشتنی کورتهێنانی بازرگانیی ئەمریکایە لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان، سیستەمی بازرگانیی جیهانی دەیان ساڵەی هەژاندووە و ترسی پاشەکشەی زیاتر کردووە و ترلیۆنان دۆلاری لە بەهای بازاڕی کۆمپانیا گەورەکان دابەزاند.
بازاڕەکانی جیهان لە ڕۆژی چوارشەممەدا گورزێکی توندیان لێدرا، بەهۆی ئەوەی ترەمپ 104% باجی خستە سەر كاڵای چینی.
دوای وەڵامدانەوەی چین، بازاڕەکان زیاتر دابەزینیان بەخۆوە بینی. پشکەکانی ئەورووپا زیانیان كرد، نرخی نەوتیش زیاتر دابەزی.
وەڵام بدەوه